بریندار بوونی هاوڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری بانە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان ، ڕۆژی هەینی ١٣ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ڕزگار مۆحەمەدی ، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری ( هەنگەژاڵ ) بانە ، بووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران.

شایەنی باسە کە ئەم هاوڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ یەکیك لە ناوەندە تەندروستیەکانی شاری سنە ڕاگوێزرا.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *