ک.م.م.ک:
لە درێژەی گوشاری ئەمنیی بۆ سەر بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، سلێمان قادر گەڵوان، برای عەبدولسەلام گەڵوان، دووشەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، جارێکیتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەی متمانەپێکراو، ئەم دەسبەسەرییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی ناوبراو هاتۆتە ئاراوە. جێی سەرنجە کە ڕایەدارانی ڕێژیم پاش دەسبەسەری، دەستیان گرتووە بەسەر پلەتفۆرمی ئینستاگرامی سلێمان قادرگەڵوان و پۆستگەلێکیان وەکوو پشتیوانی لە حکوومەتی ئێران لەژێر ناوی ناوبراو بڵاوکردۆتەوە.
ئەم هاوڵاتییە پێشووتریش لە پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، دەسبەسەر و گوشاری ئەمنی خرابوویەسەر. لەم ماوەیەذ گڵکۆی برای گیانبەختکرووی لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە کاول کرا.
ق.ش


