سەقز؛ برینداربوونی هاوڵاتیەک لەکاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی کازم عوسمانی، تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ڕێژیمی ئێران لە سنووری بەستام هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک هاووڵاتی کە خەریکی کۆڵبەری بوون، ئەو هاووڵاتییە بە سەختی بریندار بوو.

شایەنی باسە، ئەم هاووڵاتییە لە قاچییەوە بە سەختی بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی شەفا لە سەقز گواستراوەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە، حکوومەتی پاوانخواز و داگیرکەری ئێران هەموو سەرچاوە و مین و بابەتە سەرەکەییە ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات لە کاتێکدا کە خۆیبە یەکێک لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی ناسراوە، بەڵام بەهۆی هەڵگرتنی بارێکی چەند کیلۆیی تەندروستی و گیانی لاوازترین توێژی گەلی ستەملێکراوی کوردستان دەخاتە ژێر مەترسییەوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *