کرێکارێکی ئیدارەی ئاو لەناڕەزایی دژبە ئیدارەی دابینکاری کۆمەڵایەتی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۱۷ی سەرماوەز کرێکارێکی ۵۰ساڵ تەمەن لەشارۆچکە بەهارانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرانبەر ئیدارەی دابینکاری کۆمەڵایەتی ئەوشاڕە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەپاش وەدەرنانی ناوبراو لەئیدارەی ئاوی شارۆچکەی بەهاران ووەرنەگرتنی تەئ؟ینی بێکاری وهەروەها گوشاری ئابووری وپێڕانەگەیشتن بەدۆسیەکەی ئتم کرێکارە دەستی داوەتە خۆ سوتاندن.کەلەلایەن هاوڵاتیانی ئامادەبوو لەو شوێنە کوژرایەوە وپاشان هێزەکانی ئوژانس ئەو کرێکارە خەسار پێ گەیشتووەیان کە تووشی سووتان ببوو گواستەوە بۆنەخۆشخانە. وەک دەکوترێ دۆخی تەندرووستی ئەم کرێکارە ڕوو لەباش بوونە. قەیرانەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوولە زیادبوونە وگوشاری سەرەکی لەسەر تاقمی کرێکار وهەژار لەهەڵکشاندایە وحکوومەتیش بەشێوەی سیستەمان بەبرسی وهەژارکردنی خەڵک درێژە بە سیاسەتە گەمارەکانی خۆی دەدات لەم بەسەی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان