بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێمن قارەمانی لەمامۆستایانی زانکۆی ئازادی بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانبەهۆی چالاکییە هونەرییەکانی وەکوو دامەزراندنی کارگەی نەقاشی ووێنەکێشان لەعۆڵی زانکۆ لەسەرکارەکەی دەرکرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بەرپرسان وبەشی پاراستنی زانکۆ بە ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە چالاکییە هونەرییەکانی لە دەسپێشخەرییەکی نایاساییدا حوکمی وەدەرنانی ناوبراویان لەم زانکۆ جێبەجێ کرد. هێمن قارەمانی لەنامەیەکدا بۆ بەرپرسانی زانکۆ ئەم کردەوەیەی بەنادادوەرانە نرخاند و دژبە یاساو ڕێساکانی وەزارەتی زانستی زانی.
هەرلەم پێوەندییەدا هاتووە کە وەدەرنانی ئەم مامۆستای زانکۆیە شەپۆلێکی بەرفراوان لەناڕەزایی ودەنگ هەڵبڕینی خوێندکارانی ئەم زانکویەی لێکەوتەوە.
جێگەی باسە کەبەرپرسانی زانکۆکان وقوتابخانەکان لەپانتای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدان کە مامۆستایان وپسپۆڕانی کورد وەدەربنێن ولەجێی ئەوان مامۆستایانی فارس زمان جێگیربکەن.
زۆرینەی چالاکانی مەدەنی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم باوەڕەدان کە سیاسەتی ئاسمیلاسیۆن ولەناوچوونی زمانی کوردی،بەشێوەی سیستەمانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم چەشنە خێراتر دەتوانێ بەئەنجام بگات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


