جێبەجێکردنئ حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی لە زیندانەکانی کەرەج و زاهیدان

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی لانیکەم سێ هاوڵاتی لە زیندانەکانی کەرەج و زاهیدان جێبەجێ کرا. ئەم کەسانە پێشتر بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێران بە ئێعدام
مەحکووم کرابوون.

بەپێی زانیارییەکان، حوکمی کەریم هیمەتی خەڵکی شاری هەرسین و هەمزە( یەعقووب) یاری خەڵکی شاری دۆڵفان بەتۆمەتی مادە سڕکەرەکان لە دۆسیەی لێک جیاواز جێبەجێکرا.

هەروەها عەبدولباست هاوڵاتی ٢٥ساڵی بەلووچ و خەڵکی گوندی کەهنوو سەربە شاری خاش لە زیندانی ناوەندی زاهیدان بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئێعدام کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *