مەریوان؛ ئاروین نیکپەی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دەستی دایە خۆکوژی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی نێی سەربە شاری مەریوان بەناونیشانی ئاروین نیکپەی ٢٠ساڵ تەمەن لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستی دایە خۆکوژی.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە گرتووخانەت ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجر ڕاگوازراوە و لەژێر چاوەدێری خەستت ئەمنییەتیدایە.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە مەریوان دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمە بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا. بەڵام پاش ڕۆژێک بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی گەڕێنرایەوە.

شایانی باسە، ئاروین نیکپەی لە کاتی دەستبەسەرییەوە تا ئێستە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *