بۆکان؛ ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ زیندان بۆ کێشانی حوکمەکەی

ک.م.م.ک:

ئەفشین ساعدی هاوڵاتی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی دەرکراو لەلایەن دادگاوە بۆ زیندانی ڕێژیم لەو شارە ڕاگوازرا.
بەپێی حوکمی دەرچوو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی دووی بۆکان، ناوبراو بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەسێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ناوبراە لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرنباری ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و پاش چەندد ڕۆژ لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *