ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، حوکمی ئێعدامی حەمید حسەیننەژاد حەیدەرانلوو، زیندانی سیاسیی، ڕۆژی یەکی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، بەشێوەی شاراوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا. پاش تێپەڕینی چەندد ڕۆژ لە جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە ڕادەستکردنەوەی تەرمی ناوبراو بە بنەماڵەکەی خۆدەبوێرن. بنەماڵەی حەمید حسەیننەژاد لە ڕێی بڵاوکردنەوە ڕاگەیەندراوێکەوە داوایان لە دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی کردووە کە ببن بە دەنگی ئەوان و کۆماری ئیسلامی بۆ وڵامدانەوە سەبارەت ئەم هەوڵە و ڕادەستکردنەوە تەرمی کوڕەکەیان بخەنە ژێر گوشارەوە.
ئەم هەوڵە لە کاتێکدایە کە پێشتریش حاڵەتی لەو چەشنە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا تۆماری کراوە، ڕێژیمی ئێران لە حاڵەتگەلی وەکوو ئێعدامی شیرین عەلەمهوولی، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەمیلی، عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی، ڕامین حسەینپەناهی، زانیار مرادی، لوقمان مرادی، محەممەد فەرامەرزی، موحسین مەزڵووم، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی لە ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئەم زیندانییە سیاسییانو بە بنەماڵەکانیان خۆی بواردووە. ئەم ڕەوتە نەک تەنیا دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی سەرەتایی بنەماڵەکان بەڵکوو چەشنێکی ئاشکرا لە پێشڵکردنی حاشاهەڵنەگری مافی مرۆڤ و گرنگینەدان بە بنەماکانی مافی نێودەوڵەتییشە.
ق.ش