سەقز؛ دەسبەسەری دووپاتەی نەریمان ڕێندانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

نەریمان ڕێندانی چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز و لە هونەرمەندانی بواری مووزیک، چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە پێشووتر لە ڕێکەوتی٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، ناوبراو پاش چەندد ڕۆژ دەسبەسەری، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *