سەقز؛ دەستبەسەری چالاکێکی مەدەنی ناسراو

ک.م.م.ک:

سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکی مەدەنی و سیاسیی ناسراوی خەڵکی سەقز ئەیووب جەوانپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەیووب جەوانپوور لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بوو و پاش ١٠٠ڕۆژ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە بە بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو هەروەها ناوبراو برینداریش بوو.
جێی سەرنجە ئەیووب جەوانپوور پێشتریش زیندانی سیاسیی بووە و دەمێکی درێژ لە بەدیخانەکانی کۆماری سێدارەدا زیندانی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *