شنۆ؛ ئازادی کاتی مەجید دەریایی بەدانانی بارمتە

ک.م.مک:

مەجید( نەجمەدین) دەریایی، چالاک و زیندانی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ، چوارشەممە٢٠ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، پاش ئامادەبوون لە دانیشتنی دادگایی کردن و بەرگری لە خۆی لە بەرانبەر تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە لقی یەکی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو تۆمەتەی خرابوویە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *