کوژرانی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز

ک.م.م.ک:

شەممە رێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “موختار فەتحی ” بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز کوژرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران بە گومانی ئەوەی کە ناوبراو خەریکی درووشم نووسینە تەقەی ڕاستەوخۆی لێ دەکەن و دەیکوژن.

شیاوی باسە کە هێزە ئینتیزامییەکانی حکوومەتی ئێران هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوژراوە کردوە کە مافی بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *