بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ۱٥ سەرماوەز ئارام فەتحی لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەکان کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە پاش لە دەستبەسەر کردنی ناووبراو بنەماڵەکەی سەردانی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان دەکەن ،بەڵام تا ئێستا لە مەڕ دەستبەسەر کردنی ئارام و شوێنی ڕاگرتنی نەیان توانیوە هیچ زانیاری و هەواڵێک وە دەست بخەن.
یەکێک لە نێزیکانی ئارام بە کۆمەڵەی مافی کوردستانی ڕاگەیاند: لە کاتێکەوە ئارام لە زانکۆی پەیام نوری مەریوان وانەی زمانی کوردی دەگوتەوە تا ئێستا ئێدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان بۆ بیانویەک دەگەڕا کە ئارام دەستبەسەر بکات .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ئارام لە چالاکانی ژینگە پارێزی مەریوانە و بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زانکۆی پەیام نوری مەریوان وانەی زمانی کوردی گوتوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


