بۆکان؛ بانگهێشت و هەڕەشە لە کوورش فەتحی بەبۆنەی خوێندنی سروود لە ڕێوڕەسمی نەورۆز

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە٧ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، کوورش فەتحی هونەرمەندی خەڵکی بۆکان بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی گوندی کانیڕەش و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە بانگهێشتی ئیدارەی ئەماکنی هێزر ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لەوشارە کرا و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، جگە لە لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئەماکن، ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانەوەیش هەڕەشەی سازکردنی دۆسیەی قەزایی لێکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *