دوو هاووڵاتیی دیکە له کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک؛

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک وەرزشوان بە ناونێشانی “مێحراب مورادی” تەمەن ۲۲ ساڵ لە گەڕەکی بەرقی شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەر ووها هاوڵاتییەک دیکەی خەڵکی کرماشان بە ناونێشانی “کاوە کەرەمی” تەمەن ۳۰ ساڵان لە گەڕەکی قازانجیی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراوەکان هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *