هەڵکشانی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی گوندی نێ؛ محەممەد نیکپەی دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی kmmk، شەممە ٢ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان، محەممەد نیکپەی کوڕی حاجی لەتیف و خەڵکی گوندی نێ ـیان دەسبەسەر کرد.

دەسبەسەری محەممەد نیکپەی پاش بانگهێشتی لە ڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم و چوونی ناوبراو بۆ ئەو دامەزراوە ئەمنییەتییە هاتۆتە ئاراوە.

هەروەها هەواڵنێریkmmk ڕایگەیاندووە: پێنج هاوڵاتی دەسبەسەرکراوی ڕاگەیەندراو لە ڕاپۆرتەکانی پێشتر، ئارام نیکپەی و محەممەد نیکپەی خەڵکی گوندی نێ و دوو برای خەڵکی گوندی سەردۆش و دانیشتووی مەریوان بەناوەکسنی بیلال ە تەحسین دادڕەس بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە مەریوان ڕاگوازراون.

شیاوی باسە کە، محەممەد نیکپەی ٢٩ساڵ تەمەن، کوڕی حاجی لەتیف و برای فارۆق نیکپەی زیندانی سیاسیی دێرین و لە ئەندامانی لێژنەی نووسەرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmkیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *