زیندانییەک لە خوڕەوماوا ئێعدام کرا

ک.م.م.ک:

شەممە١٨ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە خوڕەماوا بەناونیشانئ عوبەید مەلەکی ٢٧ساڵ تەمەن خەڵکی دزفوول جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە، چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر و ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.

تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دامەزراوە حکوومی و ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی سەربە حکوومەتەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *