KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێز لەوەڕگە دارستانییەکانی “قازی خان” لە پارێزگای ئیلامی گرتەوە و تائێستەیش سەرەڕای هەوڵی زۆری خەڵک ئەم ئاگرکەوتنەوە بەردەوامە و چەنددین هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەم ناوچەیە بوون بە پۆلوو.
هەروەها ڕۆژی ۲۸ی گەلاوێژ لە چیاکانی ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان بە شێوەی گوماناوی ئاگرکەتنەوە هاتە ئاراە وبەشێک لە ژینگەی ئەو ناوچەیە سووتا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەو ئاگر لە ڕێی ڕەوانسەر و کامێران بەرزاییەکانی یەڵوەر و دەورووبەری سەرچاوەی ئاوی ڕەوانسەر هاتۆتە ئاراوە و لە کۆتاییدا بە هاریکاری خەڵک پاش چەنددین کاتژمێر کوژراوە و بە پێی قسەی خەڵکی ناوچەکە دەستی هێزە بەکرێگیراوەکانی تێدا بووە.
هەروەها دوێنی ۳۰ ی گەلاوێژ لە شاری سیروان سەر بەپارێزگای ئیلام ئاگر کەوتنەوە هاتە ئاراوە و لانیکەم دە هێکتار لە خەلەوخەرمانی خەڵک لەناو ئاگر سووتاوە و کەمتەرخەمی حکوومەتی ئێران وای کردووە ڕێژەی خەسارەکان بەردەوام لە هەڵکشاندایە وبە جێی کوژاندنەوە ڕێ خۆش دەکات بۆ وێرانکاری و سوتاندنی ژینگە و قووتی خەڵکی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN


