بەپیی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, ١٣ پووشپەری هەتاوی دارستانەکانی گوندی گاگل و سەوڵاوا-ی رۆژهەلاتی کوردستان و لە نزیک کارگەی ئاردی ئەو شارە ئاگریان تێبەردرا، ولەئاکام دا نزیکەی٢٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەی گوندی گاگلی سووتاندووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە وزانیاری بەردەست کونتڕۆڵی ئەو ئاگرکەوتنەوە بە هاوکاریی هاوڵاتیانی گوندی گاگل و گوندەکانی دەورووبەر و ئەنجوومەنی سەوزی چیا-ی شارەکە بووە.
لەلایەکی ترەوە و لە هەمان ڕۆژ-دا دارستانەکانی دەورووبەری گوندی”سەرەدەرە” سەر بە شاری پاوە-ی رۆژهەلاتی کوردستانیش ئاگری تێبەردرا.
بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە زیانێکی زۆر بە ژینگە و لەوەڕگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە و بە هاوکاری خەڵک و ئەنجومەنی “ژیوار”ی شاری پاوە کونتڕۆڵ کرا.
هەروەها…دارستانەکانی دەورووبەری گوندی”شمشێر” لە لایەن کەسانێکی نەناسراوە ئاگری تێبەر درا و بوو بە هۆی زەرەر و زیان گەیاندنی دارستانەکانی ئەو گوندە.
جێگەی باسە هاووڵاتیانی رۆژهەلاتی کوردستان لەوباوەڕەن کە ئەو ئاگرکەوتنەوانە دەستکردن و تەنیا لە لایەن ئەندامانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و کەسە سیخورەکانیان بۆ تێکدانی ژینگە و سروشتیی کوردستان ئەنجام ئەدرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


