ک.م.م.ک.:
بەپێی ئەو هەواڵانەی بۆ KMMK نێردراوە،
لە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤، پەرهام گڕاوەند، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵانی خەڵکی ناوچەی کۆهدەشت لە پارێزگای لوڕستان، بەهۆی لێدانی دەرزییەکی هەڵە لەلایەن فێرخوازانی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ئەو پارێزگایە گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە دۆخی مەترسیداری سیستەمی چاودێری و تەندروستی لە ناوچە بێبەش و کوردیەکان نیشان دەدات.
نەبوونی کەرەسە و کارمەندی تایبەتمەند لە نەخۆشخانەکانی ناوچە بێبەشەکان
نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی کۆهدەشت کە تەمەنی زیاتر لە سێ دەیە دەبێت، تا ئێستاش لەگەڵ کەرەستەی پزیشکی و سەرچاوە مرۆییە تایبەتمەندەکاندا بەرەوڕووی کەمیی گەورە بووەتەوە. هەرچەندە لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵەکان بۆ باشترکردنی دۆخی ئەم نەخۆشخانەیە دراوە، بەڵام ئەم ڕێوشوێنانە بەس نەبوون و کێشە بنەڕەتییەکان هێشتا بەردەوامن، لەگەڵ زیادبوونی خراپ بەکارهێنانی پزیشکی و مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:
کەمی پزیشکی پسپۆڕ و بەکارهێنانی فێرخوازانی پزیشکی بۆ ئەنجامدانی ئەرکە هەستیارەکان بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی خراپ بەکارهێنانی پزیشکی لەو بوارانەدا. نەبوونی چاودێریی پێویست و ڕاهێنانی دروست بۆ فێرخوازان مەترسی گەورە لەسەر نەخۆشەکان و لەسەر ژیانیان دروست دەکات.
سیاسەتی سەرکوتگەرانە و گوشارە ئامانجدارەکان بۆ سەر ناوچە کوردیەکان لە جوگرافیای ئێران:
جگە لە کێشە پێکهاتەییەکان لە سیستەمی چاودێری و تەندروستیدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی بە جێبەجێکردنی فشارە ئەمنیەتی و سەرکوتگەرییەکان لە ناوچەکانی ناوهێنراو دۆخەکەی سەختتر کردووە. ئەم سیاسەتانە نەک هەر باشترکردنی بارودۆخەکان دوادەخەن، بەڵکو ژینگەیەکی نائەمنیش دروست دەکەن، بەڵکوو ڕێگریشن لە ڕاکێشانی هێزی کارامە و وەبەرهێنان لەو بوارانەدا.
گیانلەدەستدانی پەرهام گڕاوەند نموونەی بێبایەخکردنی مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتییان لە ناوچە بێبەشەکاندا.
E.Sh