ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە چالاکی کەلتووری ئەدەبی خەڵکی شنۆ و لە وانەبێژ و مامۆستایانی پێشووی زانکۆی کوردستان، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تەنیا لەسەر بڕیاری دەرکراو لە تاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لەماڵەکەی دەسبەسەر کرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و فێرکارییە کە چەندد پەرتووک و مەقالەی لە ئاستی باڵا وەکوو:
١) پێکهاتەی بەیتی کوردی( توێژینەوەیەک لە شێعری فۆکلکۆرت کوردی)
٢) لێکدانەوەی کردار لە لۆژیکی دۆخ(ڕەنگدانەوەکان لە فەلسەفەی کۆمەڵایەتی پووپێر)
٣) ئاسۆکانی شێعری نالی، پێشەکش کردووە.
ق.ش