مانگرتنی 43 زیندانی سیاسی و ئاینیی لە ورمێ

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە31ی خەرمانانی 2721ی کوردی، 43 زیندانی سیاسیی و ئاینیی بەندکراو لە بەندی 10ی زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، لە ناڕەزایەتی بەرانبەری دژایەتی شۆرای پۆلینبەندی زیندان لەهەمبەر ناردنی زیندانیانی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، لە وەرگرتنی خۆراکی دەوڵەتی خۆیان بوارد.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هەنووکە 12 زیندانی سیاسی و ئاینیی کە تووشبووی نەخۆشی جۆراوجۆرن و پێداویستیان بە چارەسەری خێرا لە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان هەیە، بۆ جێبەجێ کردنی تاقیکاری پێویستی خوێن و تەواوکردنی خولی دەرمانی، بەڵام سەرەڕای گوشاری پزیشکانی بەشی بێهداری زیندان، بە بۆنەی ڕێگری شۆرای پۆلینبەندی تا ئێستە هیچ دەسپێشخەری و هەوڵێک وەگەڕ نەکەوتووە.

شیاوی باسە بەندی 10ی زیندانی ناوەندی ورمێ کە بە بەندی زیندانیانی سیاسی ناسراوە 43 زیندانی سیاسی تێدایە و ناونیشانی ئەو 12 زیندانییە سیاسی و ئاینزاییە کە پێویستی خێرایان بە ناردنەدەرەوە بۆ نەخۆشخانە هەیە بەم شێوەی خوارەوەیە.
ـ نایب عەسکەری
ـ نایب حاجی زادە
ـ ئەحمەد تەموویی
ـ محەممەد هوشەنگی
ـ حاتەم ئەزدمیر
ـ دارا ڕەشیدی
ـ ئەنوەر چالشی
ـ کامیل سەیدان مەسکەن
ـ سیروان ئەمینی
ـ موختار ئیبراهیمی
ـ تاهیر حسێن زادە
ـ شاکر بێهرووز.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تا ئێستە مانگرتن درێژەی هەیە و لە نامەیەکیشدا کە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، پشتڕاستیان کردۆتەوە تا گەیشتن بە ئامانجیان بەردەوام دەبن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *