ک.م.م.ک:
ئەنخامی کێشەو ئاڵۆزی بنەماڵەیەک بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەر سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی ئازەری لە ماکۆ، لەم کردەوە نەشیاوە یاسر عەلیزادە پاش کوشتنی سەفا مستەفازادەی ٣١ساڵ تەمەن و منداڵە هاوبەشەکەیان بەناوی دانیال عەلیزادەی ١١ساڵ تەمەن، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سەفا مستەفازادە سەرقاڵی جێبەجێکردنی قۆناغەکانی جوێ بوونەوە لەژیانی هاوبەشی لەگەڵ یاسر عەلیزادەدا بوو، بەبۆنەی پشتیوانی نەکردنی بنەماڵە و جەخت لەسەر درێژەی ژیانی هاوبەش، لەڕووی ناچارییەوە گەڕابوویەوە بۆ ماڵی ناوبراە بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکەی نوێترین قوربانیانی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان بن.
توندوتیژی بەهەر تەرزێک دژی ژن، پیاو و منداڵ ئیدانە کراوە، بەڵام توندوتیژی دژی ژنان بەربڵاترە بەبۆنەی نەبوونی یاسای ڕێگریکەر دژی ئەم توندوتیژیانە، لەم ڕووەوە بووە بەهۆی تۆمارکردنی ئاماری کارەساتبار.
ق.ش