سنە: گیان لە دەستدانی کرێکارێک لە شەریکەی بتونی غەرب

KMMK:

سێ‌شەممە ۳ گوڵان‌ی ۲۷۱۹ کـوردی کرێکارێک لە شەریکەی بتونی غەرب لە شارۆچکەی سەنعەتی ژمارە یەک ‌ی شاری سنە لە سەر کار تووشی کارەساتێک بوو و گیانی لە دەستدا. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر ناسنامەی ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەم کرێکارە خەریکی شوردن و پاقژ کردنی دەسگای بوونکر بووە کە ئەم کارەساتەی بەسەر هاتووە، ئەم کرێکارە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە گوازراوەتەوە بەڵام بە هۆی قووڵی برینەکانی گیان لە دەستداوە.

شیاوی باسە کە، نەبوونی کەرەسەی گونجاوی پاراستنی کرێکار لە شوێنی کار ساڵانە دەبێتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا دوو کرێکار لە کاتی ئیش کردن گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان