دابەزینی ئاوی بەنداوی بەنیر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK: بەپشتبەستن بەو بەڵگەو وێنانەی لەبەنداوی بەنێر لە ۷۵کیلۆمەتری ڕێگەی سنە ــ مەریوان ولەسەر ڕووباری کۆماسی ، بەهۆی بارانەکانی ئەم ساڵانەی دوایی ئاوی ئەم بەنداوە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە.

درێژەی هەواڵەکە باس لەوەدەکات کە کەمبوونی ئاوی خواردنەوە وقەیرانی ئاو لەئێران وهەروەها ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای سەرچاوەی ئاۆی دەوڵەمەند ، قەیرانی جیددی لێکەوتۆتەوە.

دامەزراندنی بەنداوی زۆر لەسەر ڕووبارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی سپای پاسدارانەوە جێبەجێ دەکرێ کەشادەماری ئابووری بەنداو لێدانیلەبن دەستدایە.
یەکێک لە ئامانجەکانی سپای پاسداران گواستنەوەی ئاوی خواردنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ ناوەندی ئێران کەبە جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژانە چەشناوچەشنی ژیان وژینگەی ڕووبەڕووی لەناوچوون،کردۆتەوە.
پڕۆژەی بەنداو لێدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرچاوەی ئاوی “کارستی “لەناو دەبات. بۆ وێنە بەنداوی “داریان” پترلە ۱۴ کانی دەخاتە ژێر ئاو و بەنداوی “بلبر”پتر لە ۲۱کانی کارستی بۆهەتا هەتایە لەناو برد.
ئاوی کانگایی “کانی بڵ”یەکێک لە گەورەترین کانیاوەکانی کارستی بە کوالیتی بێ وێنەی ئاوی کانگایی جیهان بەپێی “یونسکۆ”یە دابین کردنی پێویستی ئاوی خواردنەوەی پتر لە دوو ملوێن کەس بەش دەکات.
ڕەوتی لەناوچوونی ئاوی ژێر زەوی، هەڕەشەیە لەسەر چەشناوچەشنی ژینگە ، لێکپچڕانی ژینگەی ئاژەڵانی ڕۆژهەڵات کوردستان لەڕێی گۆڕینی ڕادەی گەرمای تایبەت و گۆڕینی کەش وهەوا بە کەشی شێداری تاقەت پڕوکێن لە هاوین وگرنگتر لەهەمووی کەمبوون و قەیرانی ئاوی لێدەکەوێتەوە.

جێی تێڕامانە کەهەرکام لەو بەنداوانەی لێدراون، ڕووبەرێکی بەربڵاو لە زەوییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی خستۆتە بن دەستی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی وبووە بەهۆی چەشنێک لە خاوەندارێتی وخۆسەپاندن بەسەر گەلێکی دیکەدا، لەبەرانبەردا پێشێلکردنی مافی ئابووری، سیاسی وکۆمەڵایەتی، خەسارەکانی ژینگەپارێزی بۆ خەڵکی کورد لە نیشتمانی مێژینەی خۆیان .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان