جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندی جیرۆفت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پێنجشەممە٦ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی کورد بەناوەکانی سامان فەخری٣٣ساڵ تەمەن، خێزاندار، باوکی منداڵێک خەڵکی بانە و خوشکەزای ئەسعەد ئەمینی ٢٧ساڵ تەمەن خەڵکی سەردەشت لە زیندانی جیرۆفت پارێزگای کرماشان جێبەجێکرا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ سامان فەخری و ئەسعەد ئەمینی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، بەئامانجی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی جیرۆفت ڕاگوازرابوو.

هەروەها سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: حوکمی ئەم دوو زیندانییە شارەوە و بەبێ دواین چاوپێکەوتن جێبەجێ کراوە.

بەپێی هەواڵەکان، ئەم دوو زیندانییە چوار ساڵ پێش بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە شاری جیرۆفت دەسبەسەر و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *