گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی خانەنشینکراوانی کرماشان لەبەرانبەر ڕێخراوی دابینکاری کۆمەڵایەتی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، خانەنشینکراوانی کرماشان ئەوڕۆ یەکشەممە٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، لەبەرانبەر ڕێخراوی دابینکاری کۆمەڵایەتی ئەم شارە دەستیاندایە گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان.

خۆپیشاندەرانی خانەنشینکراو لەم گردبوونەوەیە بەوتنەوەی درووشمگەلی وەکوو«نە شەڕمان دەوێ و نە کوشتووبڕ، خۆشگوزەرانی هەمیشەییمان دەوێت» خوازیاری باشترکردنی دۆخی بژیوی ژیان و خۆشگوزەرانی خۆیان بوون کە لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەریاندا سەپێنراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *