ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، ئەمیر محەممەدخانی هاوڵاتی خەڵکی دیواندەرە، پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ شوێنی کارەکەی، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
شیاوی باسە کە، ئەمیر محەممەدخانی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.
ق.ش