kmmk:
سێ شەممە ۱ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێران مێرمنداڵی خەڵکی شاری سەقز “شایان سەعیدپوور” کوڕی سەلاح بەئێعدام مەحکووم کرد.
ناوبراو ڕێکەوتی ۲۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۴ی هەتاوی لەکاتێکدا تەمەنی کەمتر لە ۱۸ساڵ بووهاوڵاتییەکی دیکەی بەناونیشانی “سلێمان ئازادی” کوشتبوو،هەر لەو دەمەوە تا ئێستە لە زینداندایە وئەم حوکمە لەلایەن دادوەر وەفائیان بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سەپێنراوە.
جێگەی باسە بەپێی ئەو بەڵگانەی بەدەستەوەن ناوبراو جگە لە کەمی تەمەن لەو سەردەمەدا لەژێر چاوەدێری دەرون ناسدا بووە تەنانەت چەنددین جاریش هەوڵی خۆکوژی داوە. هەروەها لەکاتی ئەم هەوڵەیدا تەمەنی ۱۷ساڵ و ۱۰مانگ و ۲۵ ڕۆژ بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان