پشتڕاستکردنەوەی سێیەم هاووڵاتیی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کراوە

‏ک.م.م.ک

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، عەلی مەعروفی یەکێکی دیکە لەو هاووڵاتییانەیە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد له گەڵ عەبدوڵا هووشمەند و هاوڕێ قووه ڕۆژی دووشەمە ‌‌‌٧ی خەزەڵوەری٢٧٢٤ دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی چوارشەمە٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، میدیاکانی حکوومەت گرتەیەکی ڤیدیۆیی له ئۆپەراسیۆنێکی ئیدارەی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانیان لە ڕێگای پیرانشار- مەهاباد بڵاوکردەوە کە تێیدا یەکێک لە ئەندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) گیانی لەدەست‌داوە و دوو کەسی دیکە لە ئۆتۆمبێلێکی پرایددا دەسبەسەرکراون.

جێی ئاماژەیه کە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، گیانلەدەستدانی یەکێک له ئەندامانی خۆی بە ناسنامەی مولان ڕۆستەمی(شۆڕش قەڵات) خەڵکی گوندی سیسەر سەر بە شاری سەردەشت، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، پشتڕاست کردۆتەوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *