زیندانی ئێڤین؛ درێژەی مانگرتن لە خواردنی ماوە نادیاری وریشە مرادی لە سێزەدەیەمین ڕۆژ بەردەوام

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، مانگرتن لە خواردنی ماوە نادیاری وریشە مرادی چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار) لە زیندانی ئێڤین، چووە ناو سێزەدەیەمین ڕۆژەوە.

وریشە مرادی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی خەبات دژی سزای سێدارە(١٠ی ئوکتۆبەر)، لە ناڕەزایی دژی دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمئ دژەمرۆیی ئێعدام، دەستیدایە مانگرتن لە خواردن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *