ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی کورد بەناونیشانی مەولوود خالدیان کوڕی مەحموود خێزاندار و خاوەنی منداڵێک و خەڵکی گوندی قاملوو سەربە شاری قوروە لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە کە مەولوود خالدیان نێزیک بە ٤ ساڵ پێش بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە تاران دەسبەسەر.و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
ق.ش