ورمێ؛ گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندان

KMMK:

سێشەممە 21ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ئەمیر عەبدوڵاهی34 ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 11ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە ورمێ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی سپای ئەلمەهدی لەو شارە ڕاگوازرابوو.

عەبدوڵڵاهی لە ساڵی 2715ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە سەقز بە بیانووی تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە 11 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

شیاوی باسه کە ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینی زیندانیانی سەقز لە زیندانی کۆماری ئیسلامی هەڵهات و 8 مانگ دواتر دەستبەسەر کرا.
ناوبراو بەر لە گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی سپا لە ورمێ، سەرەتا بۆ سەقز و پاشان بۆ زیندانی ئێران لە سنە ڕاگوازرا بەڵام زیندانی ئێران لە سنە لە وەرگرتنی ناوبراو خۆیان بواردبوو.

بە پێی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی” ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات” دەستبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان