دێولان؛ دەستبەسەر کردنی فەرهاد زەندی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٨ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی فەرهاد زەندی چالاکوانی مەدەنی خەڵکی دێولان و هەر وەها ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و ئەدەبی (ڕچەی لەیلاخ) بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژەی پێبدرێت کە فەرهاد زەندی بە هۆی چالاکی بەرفراوانی لە بواری ژینگە پارێزی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی لە کەسایەتییکی خۆشناو لە ناوچەی لەیلاخ لەبەر چاو دەگیرێت.

هەتا ئیستە لە تۆمەتەکان و هەر وەها شوێنی دەستبەسەر کردنی ئەم شارومەندە هیچ هەواڵێک لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *