ژیانی دوو هاوڵاتی لە شارەکانی کۆئەشت و پیرانشار لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی پێهات

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەر و یەکشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، ژیانی دوو هاوڵاتی بەناوەکانی عەلی ئەسغەر حەقی خەڵکی کۆئەشت و شۆڕش قاسمی خەڵکی پیرانشار لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی پێهات.

کێشەی خاووخێزی کەلە ناسەقامگیری ئابوورییەوە سەرچاوەی گرتووە هۆکاری خۆکوژی عەلی ئەسغەر حەقی بەڵام پاڵنەری خۆکوژی شۆڕش قاسمی نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *