کاسبکارێک لە شنۆ درایە بەردەسڕێژ و گیانی لەدەست داوە

kmmk: ڕۆژی یەکەمی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە ناوچەی شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە لایەن ڕایەدارانی حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە کاسبکارێک بە ناوی موحەممەد ڕەزا ئیسماعل زادە درایە بەردەسڕێژی گولە و گیانی لێ ئەستێندرا.

دیارە بە بیانوی جێبەجێکردنی کەلوپەل تەقەی لێکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە شاری شنۆ لە سنوورەوە دوورە و بیانوێک جگە لە گواستنەوەی کەل و پەل بەدەست ڕێدارانەوە نیە بۆ کوشتنی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

گوشار و گەمارۆ ئابوریەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ خەڵکانی کاسبکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، مانگرتنی تەواو شارەکانی کوردستانی لێکەوتۆتەوە و بۆ شکاندنی ئێرادە و خواستی ڕەوای کاسبکاران جگە لە خوڵقاندنی ترس و کوشتن و هەڕەشە کۆماری ئیسلامی ڕێگەچارەێیکی تر شک نابات و چاوەڕووانیشی لێناکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان