محەممەدڕەزا قەیتەرانی زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە دەسبەسەرکراوانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

محەممەدڕەزا قەیتەرانی کە خەڵکی گوندی گردی یەعقووب سەربە شاری مەهابادە، ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو لە زەمەنی دەسبەسەری لەمافی چاوپێکەوتن بێبەری بووە و بە هاریکاری حیزبێکی کوردی تۆمەتبار کراوە.

ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد ئازاد کرا.

پێشووتریش لە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی شۆڕشی ژینا لە گۆڕەپانی ئیستقلالی مەهاباد دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *