سەقز: سێ هاوڵاتی دەستبەسەر کران

KMMK:

چوارشەممە ١۵ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، سێ چالاکی ژینگەیی و مەدەنی بە ناوەکانی “هیوا ئەمینی و وریا ئەمینی” کە هەردووکیان بران و هاولاتییەکی دیکە بەناوی ئارمیا لە شاری سەقز لە پارێزگای سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە هیوا و وریا ئەمینی هەردووکیان لە ماڵی خۆیان هەڵکوتراوەتە سەریان و دەستبەسەر کراون و هاوکات ئەرمیا ـیش لە دوکانەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و هەر سێکیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم سێ حاڵەتەوە ١١٠ هاوڵاتی و چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و ژینگەپارێزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان