ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی هەینی ٣٠ی خەرمانانی٢٧٢٤، فەردین ڕۆستەم نەژاد خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە کە پێشتر لە کاتی کۆڵبەریدا بڕبڕەی پشتی خەساری بەرکەوتبوو، بەهۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیه، ئەم هاوڵاتییە دوای کەوتنەخوارەوەی لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە، تووشی برینی بڕبڕەی پشت بووە و سەرەڕای چەند نەشتەرگەرییەک کە بۆی کرابوو، توانایی جووڵه و بزاوتی لێبڕیبوو.
خ.ع