ڕێگریکردن لەگواستنەوەی دوو زیندانی سیاسی بۆ نەخۆشخانە

ک.م.م.ک:
شەممە،28 جۆزەردانی 2722ی کوردی، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست گەیشتوون، ڕێگری لە دوو زیندانی سیاسی کراوە کە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان لە نەغەدە

جێی باسە کە ناسنامەی ئەو دوو هاوڵاتیە بریتین لە “عەزیز قادرتاج و کەماڵ قویتاسی” کە بە تۆمەتی “ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” لە زیندانی ئێران لە نەغەدە زیندانیکراون.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو دوو هاوڵاتیە توشی ئازاری سەختی پشت و ماسولکە بوون کە بەرپرسانی زیندان ڕێگرییان لە گواستنەوەی ئەو دوو زیندانییە سیاسیە کردووە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *