ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، لەگەڵ دەرکردنی بڕیاری دەرچوو لەلایەن دادگای پێداچوونەوە، ئومید قەدیمی برای نەمر گیانبەختکردوو فوئاد قەدیمی بەساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو و پێدانی سێ ملوێن تمەن غەرامە بۆ سندووقی دەوڵەت مەحکووم کرا.
پێشووتر ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە دیواندەرە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە ٣٢مانگ زیندانی تەعزیری، پروپاگاندا دژی دەسەڵات هەشت مانگ زیندانی تەعزیری و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بە ئامانجی شێواندنی بیروڕای گشتی بە ٨ ملوێن و ٥٠٠هەزار تمەن غەرامە مەحکووم کرابوو کە بە پشتبەستن بە مادەی ١٣٤ی یاسای سزا ئیسلامییەکان، سزای یەک لە تۆمەتەکان بە تێڕوانینی دادگا دەتوانرێ جێبەجێ بکرێت.
شیاوی باسە کە ئومید قەدیمی لە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ بڕیارگەی ئەمنییەتی شارامفەڕی سنە ڕاگوازرا و پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری هەمانساڵ بەدانانی بارمتەی دوو ملیاردو سێسەت ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
ق.ش