ئازادی چوار هاوڵاتی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە لە زیندان

ک.م.م.م

پێنج شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، چوار هاوڵاتی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە و شنۆ بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کران.

بە پێی هەواڵەکە، ئەو هاوڵاتیەی لە زیندانی ئێران لە شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە، ناونیشانی بایزید خاڕەزم ـ یە.


بایزید خاڕەزم ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو. تا کاتی ئامادە کردنی هەواڵەکە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەت پەیوەستی کفاون نەزانراوە.

شیاوی باسە کە دوو هاوڵاتی دیکەیش لە زیندانی ئێران لە نەغەدد بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ناونیشانی ئەم هاوڵاتیانە، سەرهەنگ عەلیزادە کوڕی ڕەزا، فەرزین عەبدوڵڵا زادە کوڕی خالید و خەڵکی گوندی کوئیک سەر بە شاری نەغەدەیە.

ئەم دوو هاوڵاتییە هەرکام بە بارمتەی ٨٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کراون. ناوبراوان ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە نەغەدە دەستبەسەر کرابوون.

ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

هەروەها جێی سەرنجە کە هاوڵاتییەکی دیکە ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانباری ئەمساڵ بە ناونیشانی چەکۆ قەڵەندەری کوڕی حسێن خەڵکی گوندی کوئیک سەر بە شاری نەغەدە بە بارمتەی ٨٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کراوە.

شیاوی باسە کە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە نەغەدە دەستبەسەر کرابوو.

هیچ زانیارییەک لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی کراون بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *