ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی زانیار ئەفسەری تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییه بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجام دراوە و هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتی ئاراستەکراو و چارەنووسی ناوبراو لە دەستدا نییە.
خ.ع