بۆکان؛ دایه مینا سۆڵتانی دایکی گیانبەختکردوو شەهریار محەمەدی دەسبەسەر کرا.

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی٢٧٢٤، دایە مینا سۆڵتانی دایکی شەهید شەهریار محەمەدی یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دایە مینا و دەسبەسەریان کرد.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە، لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *