ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی٢٧٢٤ی کوردی، سەعدوون شەریفی خەڵکی گوندی گرداسە سەربە پیرانشار، تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
شیاوی باسە کە، جگە لەم هاوڵاتییە، لوقمان زەنگی، سیامەند زەنگی و دیاکۆ عەزیزی هاوڵاتیان خەڵکی شنۆیش هەر لەو ڕۆژەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
ق.ش