دووبارە دەستبەسەرکردنەوەی ناسر مرادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سایین قەڵا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی ناسر مرادی لە گوندی قۆزڵووی ئەفشار سەربە سایین قەڵا و ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کرد.

ناسر مرادی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە ئەم هاوڵاتییە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *