ڕفاندنی دوو گەنج لە لایەن لیباس شەخسیەکان لە مەریوان

KMMK:

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی دوو گەنجی خەڵکی گوندێ نێ سەر بە مەریوان بە ناوەکانی “ئارام نیک پەیی” تەمەن ۲۵ ساڵ و کوڕی عەزیز و ” عەبدوڵڵا بەشتام تەمەن ۲۴ ساڵ کوڕی ڕەمەزان بە شێوازێکی گوماناوی ڕفێندران.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە ئێوارەی ئەو ڕۆژە چەندد ماشێنی نەفەرهەڵگر کە دانیشتوانەکەی جلی مەدەنیان لە بەردا بوو پەلاماری ئەم دوو گەنجەیان دا و پاش تێهەڵچوون بە زۆرە ملێ هەردوو ناوبڕاویان سواری ماشێن کردوو وگواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار..

شیاوی باسە ؛ تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ، زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو کەسە ڕفێنراوانە کە کەسانی نەناسراو ڕفاندوویانن بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان