ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بەناونیشانی مەنیژە خوشنوود خەڵکی بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ڕۆژ لە زەمەنی دەستبەسەرییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هێشتا لە دەستبەسەری و چاوەڕوانیدایە.
شیاوی باسە کە بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ زانیاری وەرگرتن لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەاو لە بۆکان و ورمێ سەردانیان کردووە، بەڵام وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.
شیاوی باسە کە مەنیژە خوشنوود تا ئێستە لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش


