بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سینا ڕەشیدپوور خەڵکی گوندی زەڵێ سەربە شاری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری زەڵێ ی بانە بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی ڕێژیم بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج.

شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *